کوردستانی
زانیاری لەبارەی کوشتنی منداڵەکەی زومارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەری ناحیەی زوماری سەر بە قەزای تەلەعفەری شاری موسڵ، له‌باره‌ی كوژرانی منداڵێك لە ناحیەکەی كه به بلۆك له سه‌ری دراوه رایگەیاندووە لێکۆڵێنەوە ده‌ستیپێكردووه و پۆلیسی زوماریش وانابینیت رووداوەکە تیروریستی بێت باس لەوەش دەکات رووداوێکی تاوانكارییه.
ئەحمەد جەعفەر گەرگەری، بەرێوەبەری ناحیەی زومار دەڵیت "شاهین ویسام سه‌لمان و نیشته‌جێ كۆمه‌ڵگه‌ی دۆمیزی سه‌ر به زوماره کاتژمێر 11:00 شەوی 1 لەسەر 2ی ئایار/ مایۆی 2020 رووداوه‌كه روویداوه، دوای بێسه‌روشوێنبوونی منداڵه‌كه، خێزانه‌كه‌ی به دوایدا گه‌ڕاون و ته‌رمه‌كه‌یان لە نێو مزگەوتێکدا دۆزییه‌وه، کە بە شێوەیەکی دڕندانە بە بلۆک کوژراوە".
دەشڵێت "رووداوێکی تاوانكارییه و خێزانی منداڵه‌كه ده‌ڵێن هیچ شتێکی خوێنداری وایان لەگەڵ کەس نییە و تا ئەنجامی لێکۆڵێنەکەش دەرنەکەوێت ناتوانن بە دروستی هۆیەکانی پشت ئەم تاوانە گەورەیە بزانین".