کوردستانی

بایكۆتی دەوام راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایكۆتی دەوام راگەیەندرا
مەودا میدیا-

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی گەرمیان بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان بایكۆتی دەوامیان كرد و دەڵێن، ئەم جۆرە لە سزادان و برسیكردنی فەرمانبەران و مووچەخۆران بە كارێكی نابەجێ و ناڕەوا دەزاین.

لە بەیاننامەیەكی ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانە هاتووە "ئێمە وەكو كۆمەڵێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی گەرمیان، سەرەڕای وەفاداریمان بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە پێناو نەفاوتانی رەنج و ماندوبوونی خوێنكاران، ئەمەش بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و پیشەییمانە و دەستبەرداری نابین".

ئاماژە بەوەشكراوە " دیسانەوە دووپاتی دەكەینەوە جگە لەوەی كە دژی راگرتن و دواكەوتنی مووچەین و ئەم جۆرە لە سزادان و برسیكردنی فەرمانبەران و مووچەخۆران بە كارێكی نابەجێ و ناڕەوا دەزاین، هاوكات بایكۆتی پرۆسەی خوێندن بە هەموو جۆرە پێشنیاركراوەكانییە­وە دەكەین و پابەند نابین بە دەوامكردنەوە و ناچینە ژێر هیچ بارێكی سەپێنراوە، تاكو لە كاتی خۆی و بێ دواكەوتن مافە سەرەتاییەكانی خۆمان كە بریتییە لە مووچە و شایستە داراییەكان وەردەگرین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان