کوردستانی
دارایی لە بارەی پێدانی 250 هەزار دينار بە فەرمانبەران زانیاری ئاشكرا كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا 280 ملیۆن دۆلاری لەبەردەستدایە و دەیەوێت پێش جەژن دابەشی بكات.
لای خۆیەوە، شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رايگەیاند "حكومەت لە ئێستادا تەنیا 280 ملیۆن دۆلاری لە بەردەستدایە و دەیەوێت وەك مووچە پێش جەژن دابەشی بكات".
بەپێی وتەی ئەو ئەندامەبێت، حكومەت نیازی هەیە بەو بڕە پارەیەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات و بەو پێیە بێت مووچەی تەواوی بەسەر فەرمانبەران دابەشناكرێت.
لە بەرانبەردا محەمەد سەعدەدین، ڕیاردەری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەبارەت بە دابەشکردنی بڕی 200 بۆ 250 هەزار دینار بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێکی فەرمییمان بەدەست نەگەیشتووە و هیچ بابەتێکی وا نییە".
نزیكەی دوو مانگ دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ مووچەیەكی دابەش نەكردوە و فەرمانبەرانیش هەڕەشەی بایكۆت دەكەن ئەگەر بێتو مووچەیان پێنەدرێت.