کوردستانی
دزەكەی هەولێر دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، كەسێك دەستگیركرا كە لە مۆبیلیاتێك بڕی 24 ملیۆن دینار و 25 وەرەقەی دزیبوو.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە "دوای بەدواداچوونی پۆلیسی هەولێر كەسێك دەستگیركرا كە هەستاوە بە دزیكردن لە مۆبیلیاتێك و پارەی بردبوو".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئەو كەسە بڕی زیاتر لە 24 ملیۆن دیناری عیراقی و دوو هەزار و 500 دۆلاری ئەمریكی واتە 25 وەرەقەی دزیبوو".
باسی لەوەشكردووە "ئەو تۆمەتبارە ناوی (ا،ع،م) و دوای دەستگیركردنی دانی بە تاوانەكەی ناوە و بەپێی ماددەی 443 لە سزادانی عیراقی بەندكراوە".