کوردستانی

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمێكی گەورە راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەچوونی رێوڕەسمێكی گەورە راگیرا
مەودا میدیا-

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێوڕەسمی كۆمسای لە هەورامانی تەخت راگیراو قائیمقامی ئەو ناوچەش دەڵێت ئەگەر بزانین گەشتیار روودەكاتە ناوچەكە ناچارین ئامادەكاری بكەین.

رێوڕەسمی كۆمسای ساڵانە لە هەورامانی تەخت لە سنوری سەوڵاوا ئەنجامدەدرێت و لە ناوچەكانی ترەوە زۆرترین گەشتیار سەردانی دەكەن، ساڵانی رابردووش لە هەرێمی كوردستانەوە گەشتیار بەمەبەستی ئەو رێوڕەسمە سەردانی ناوچەكەیان دەكرد.

یوسف باشی، قائیمقامی سەوڵاوا باسی لەوەكردووە "ئێمە ئەمساڵ ئەو رێوڕەسمە بەڕێوە نابەین بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام ئەگەر هاوڵاتیان و گەشتیار رووبكەنە ناوچەكە كەلوپەل و تیمی پزیشكی و ئۆتۆمبێل لە ناوچەكە بڵاودەكەینەوە بۆ هەر حاڵەتێك".

رێوڕەسمی كۆمسای ناسراوە بە پیری شالیارو بە هەزاران گەشتیار روودەكەنە ناوچەكە و ساڵانە لە دوو كاتی جیاواز سازدەكرێت و ئەمساڵیش بڕیاربوو 6ی ئایار بكرێت بەڵام كۆرۆنا بواری نەدا.

رێوڕەسمی كۆمسای بەپێی گوتەی دانیشتوانی هەورامانی تەخت، زیاتر لە هەزار ساڵە بەڕێوە دەچێت و تیایدا خەڵكی كۆ دەبنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر چۆنیەتیی راپەڕاندنی كارەكانیان لە وەرزی بەروبووم و گەرمادا.

پیر شالیار یەكێكە لە كەسایەتییە ئاینییە كۆنەكانی ناوچەی هەورامان و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە رێزێكی زۆری لێ دەگرن. خەڵكی هەورامان هەر بە بۆنەی ئەم كەسایەتییەوە، چەندان بۆنە و ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوە دەبەن كە بۆنەی كۆمسای یەكێكە لەم ڕێوڕەسمانە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان