کوردستانی

وادەی دابەشكردنی مووچە دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دابەشكردنی مووچە دیاریكرا

مەودا میدیا-

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی دابەشكردنی مووچەوە دەڵێت، بەپێی توانا دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكەین.
 
بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نیازە لە كۆتایی ئەم هەفتەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات و بۆ ئەو مەبەستە لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەست پێدەكات، دواتر وەزارەتی پەروەردە و پێشمەرگە.

لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هاتووە "هەوڵەكان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبن بۆ رێككەوتن و ئەم هەفتەیەش شاندێكی هەرێم دەچێتەوە بەغدا".

هەروەها "لە بارەی دابەشكردنی مووچەوە بەپێی ئەو توانا داراییەی هەمانە دەست بەدابەشكردنی دەكەین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان