کوردستانی

سەركردەیەكی عەرەبی سوننە لەسەر بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ھاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەركردەیەكی عەرەبی سوننە لەسەر بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ھاتە دەنگ
مەودا میدیا-

سەركردەیەكی دیاری عەرەبی سوننە لەسەر بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاتە دەنگ و دەڵێت بەكارهێنانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان وەكو كارتێكی سیاسی بەتەواوی رەتدەكاتەوە و كوردیش بە برای خۆیان ناودەبات.

خەمیس خەنجەر، گەورە سیاسی و بازرگانی عەرەبی سوننەكانی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی "بەكارهێنانی كارتی مووچە وەكو فشاری سیاسی لەسەر هەرێمی كوردستان بەتەواوی رەتدەكەمەوە و نابێت بەردەوام بێت".

خەنجەر ئەوەشی وتووە "خەڵكی كوردستان وەكو خەڵكی خۆمانە و ئەوەی هەمانە لەگەڵیان دابەشیدەكەین و پێكەوە وەكو برا دەژین لە یەك نیشتیماندا، ئەو شێوە سیاسەتكردنەش لەگەڵیاندا قورسە و دەرئەنجامی باشی نابێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان