کوردستانی
پێنج كچی لەشفرۆش لەم شارەی كوردستان گیران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی هەندێ زانیاری كە دەستی مەودا میدیا كەوتووە، پێنج ژن لە ماڵێكدا لە شاری كەركوك گیراون، سەرچاوەیەكی ئاگاداریش لە رووداوەكە دەڵێت، ئەو ماڵە تایبەتە بە كاری لەشفرۆشی.
كەسێكی ئاگادار لە كەركوك كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو ماڵە تایبەتە بە كاری لەشفرۆشی و ئەو پێنج ژنەش كە گیراون هەر خۆیان ئەو كارانە دەكەن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو ژنانەی كە گیراون بۆ هەمان كار لەوێ بوون، سیان لەوانە خەڵكی بەغدا و دووانەكەی تر خەڵكی كەركوكن".
باسی لەوەشكرد "ئەو پێنج ژنە لە لایەن پۆلیسەوە گیراون و رێكاری تایبەتیان بەرانبەر دەگیرێتەبەر".
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو ماڵە لە ماوەی رابردوودا شوێنی كاری لەشفرۆشی بووە و ئەوانەی ئەو كارە دەكەن روویان كردوەتە ئەوێ و بە پارە لەگەڵ هاوڵاتیان رێككەوتن و ئەو كارەیان كردووە.