کوردستانی

هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ هاوڵاتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ هاوڵاتیان
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ یەكشەممە، جارێكی تر شاندەكەی هەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە بەغداو بەردەوامی بە گفتوگۆكان بدەن و نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە بەغدا دەڵێت، لە رێككەوتن نزیكن.

فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگاداركراوینەتەوە سبەینێ یەكشەممە، شاندەكەی هەرێمی كوردستان دووبارە دەگەڕێنەوەی بەغدا".

ئەوەشی خستەڕوو "شاندە هەر هەمان شاند دەبێت كە رۆژی رابردوو گەڕانەوە هەرێمی كوردستان و سبەی دەگەڕێنەوە بەغداو درێژە بە كۆبوونەوەكانیان دەدەن و ئەگەری زۆر دڵخۆشكەر هەیە ڕێككەوتن بكرێت".

ماوەی هەفتەی رابردوو شاندێكی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت رۆشتنە بەغدا بۆ گفتوكۆكردن لە بارەی رێككەوتنی هەرێم و بەغداو ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و رۆژی رابردوو گەڕانەوە و ئەمڕۆش كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان