کوردستانی
مەترسییەکانی داعش سەرۆکایەتی هەرێم دێنێتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی بەرەبەیانی دوێنێ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکانی عیراق لەناوچەیەکی پارێزگای سەڵاحەدین سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان له راگهیاندراوێكدا بهتوندی ئیدانهی ئەو پەلاماره تیرۆستیانەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد رەوشەكە وا دەخوازێ هەرچی زووترە كێشە و ناكۆكییە نێوخۆییەكانی عیراق چارەسەر بكرێن.
سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و رایگەیاند "پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەی مكێشیفەی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین كە ژمارەیەك لە هێزە ئەمنییەكانی عیراقى تيادا بوونه قوربانى، بە توندی ئیدانە دەكەین".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەم پەلامارە و هێرشەكانی دیكەی ئەم دواییەی تیرۆریستان، ئاماژەی ترسناكی فروانبوونەوەی مەترسی و جموجۆڵە سەربازییەكانی داعشه، ههروهها زەنگێكی دیكەی بەئاگاهێنانەوەی هەموو لایەكمانە و بەڵگەی قۆستنەوەی هەڵومەرجی نالەباری عیراقە لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ دووبارە خۆڕێكخستەنەوە و ئەنجامدانی پەلاماری فراوانتر".
لهكۆتایشدا باسلەوەکراوە "لە كاتێكدا سڵاو بۆ گیانی قوربانييان دەنێرین، هاوخەمی بۆ كەسوكاریان دەردەبڕین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتيشى دەكەینەوە كە ڕەوشەكە وا دەخوازێ هەرچی زووترە كێشە و ناكۆكییە نێوخۆییەكانی عێراق چارەسەر بكرێن و پێكەوە بەرەنگاری هەڕەشەی جدديی سەرهەڵدانەوە و تەشەنەسەندنی تیرۆر ببینەوە".