کوردستانی

نوێترین زانیاری سەبارەت بە چوونی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری سەبارەت بە چوونی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی رۆژی هەینی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گەڕایەوە کوردستان بڕیارە سبەی یان دووسبەی جارێکی دیکە شاندی هەرێم بچێتەوە بۆ بەغدا بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بوودجە و نەوت و کێشەکانی نێوانیان.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچێتە بەغدا، بەڵکو بڕیارە سبەی یان دووسبەی شاندەکە سەردانی بەغدا بکاتەوە".

سەبارەت بە گتفوگۆکانی ئەمجارەی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان لەبارەی چییەوە دەبێت وتی "بێگومان گفتوگۆکان لەبارەی بوودجەی هەرێم و نەوتەوە دەکرێت ، هەروەها ئێمە لە سەردانی پێشوودا ژمارەیەک پێشنیازمان گەڵاڵە کردووە بۆ رێککەوتن لەسەر بڕی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی سۆمۆ و بڕی ئەو بوودجەیەی کە حکومەتی عیراق دەیدات بە هەرێمی کوردستان بۆ ئەم ماوەیە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان