کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

ئیوارەی  دوێنێ‌ (2/5/2020) بەسەرپەرشتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان مەكتەبی سیاسی کۆبووە لە دەباشان  لە شاری سلێمانی،  لە كۆبونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی  یەكێتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداربوون.

لە راگەیاندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هاتووە  "لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی و باری گوزەران و ژیانی هاوڵاتیان و پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و دۆخی نالەباری ناوچە كوردستانییە دابڕاوەكان و مەترسی سەرلەنوێی داعش و كاروباری ناوخۆی حیزبی بە ووردی تاووتوێ‌ كران". 

ئاماژە بەوەشکراوە "سەبارەت بە هەوڵەكانی شاندی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ، كۆبونەوە وێڕای دەست خۆشی لە هەوڵ و كۆششی وەفدەكە بۆ چارەسەری كێشەی موچە و شایستە دارای یەكانی هەرێم، بە گرنگی یەكی زۆرەوە لەسەر هۆكار و لێكەوتەكانی ئەم پرسە وەستاو ، دابین كردنی موچەی فەرمانبەران و پاراستنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی لە ئێستادا بە ئەركی هەرە سەرەكی حكومەتی هەرێم داناو لە وكاتەی سەرباری ئەو دۆخە سەختەی پەتای كۆرۆنا بۆ هەموانی دروست كردووە ، نەبونی و هەژاریش بەرۆكی زۆرینەی خەڵكی كوردستانی گرتووە كە بەداخەوە تا دێت بەرەو خراپتریش دەڕوات".

هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو "لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا ، بە گرنگی یەوە باس لە سیستمی لامەكەزی كرا و كۆبونەوەكە پێداگری كردەوە لەسەر پێویستی جێ‌ بە جێ‌ كردنی وەك خۆی ڕێكەوتنی سیاسی نێوان ( ی.ن.ك وە پ.د.ك) كە لە كارنامەی كابینەی نۆی حكومەت جێگیر كراوە و لە ئێستادا ، بۆتە داخوازیەكی جەماوەری و ئەنجومەنە هەڵبژیراوەكان ، بەتایبەت پاش ئەزمونی سەركەوتووی ئیدارە خۆجێ‌یەكان لە بەڕێوە بردنی ئەو قەیرانەی پەتای كۆرۆنا ، لە دونیا و لە هەرێمدا هێنایەكایەوە".

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا هاتووە "سەبارەت بە پەیوەندی یە سیاسییەكانی یەكێتی و حیزب و لایەنە سیاسییەكان ، كۆبونەوە  جەختی كردەوە ، لەسەر پەرەپێدان و پتەوكردنی هەرچی زیاتری ئەو پەیوەندیانەیە بە ئاراستەی یەك دەنگی و یەك ڕیزی و هەماهەنگی لە پێناو هێنانەدی خواستەكانی خەڵكی كوردستان و پاراستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەك هەوێنی هەمیشەیی یەك ڕیزی نیشتمانی و وەك ئەمانەتێكی سەرۆك مام جەلال كە لە ئەستۆی ئێمەی یەكێتی یەكاندایە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان