کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەم "پرسە گرنگەکانە" کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای کۆنەبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە دوومانگ بەهۆی پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیارە لەم هەفتەیەدا پەرلەمان دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە و پرسە گرنگ و کێشەکانی ئێستای حکومەتی هەرێم تاوتوێ بکات.
عوسمان سێدەری، پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارێک هەیە کە رۆژی سێشەممە 5ی ئایاری 2020 پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی بانگهێشتی پەرلەمانتاران نەکراوە و بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "گرنگە لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەران کە کێشەیەکی گەورەیە لە ئێستادا بکرێت، هەروەها باس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکرێت و تاوتوێی پرسی رێککەوتن نێوان هەرێم و بەغدا بکرێت کە خاڵێکی گرنگە بۆ ئێمە".