کوردستانی

نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا
مەودا میدیا- 

ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ربه‌راتى گشتى كاره‌باى سلێمانى نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی نیسان دیاریکرد، کە نرخەکەی (36) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدەش بۆ مانگی ئایار دیاریكرا.

بەپێی راگەیاندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌ربه‌راتى گشتى كاره‌باى سلێمانى کە تێیدا هاتووە "له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3 ی ئایار، له‌دیوانی قایمقامیه‌تی قەزای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌رێوه‌چوو، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە (36) دینار بۆ مانگی (5) دیاریكرا، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (130) بۆ (145) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان (4000) بۆ (5.250) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە".

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی پێنج (ئایار) ئاماژە بەوەشکراوە "موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ كاتژمێر (10)ى پێشنیوه‌ڕۆ تا 4ى شه‌و دواى پارشێو له‌ ئاماده‌ باشیدا ده‌بن هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن"‌.

هەروەها لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە "كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان