کوردستانی
شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی رۆژی هەینی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گەڕایەوە کوردستان بڕیارە سبەی جارێکی دیکە شاندی هەرێم بچێتەوە بۆ بەغدا بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بوودجە و نەوت و کێشەکانی نێوانیان.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە سبەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە".
لەبارەی بە گتفوگۆکانی ئەمجارەی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان لەبارەی چییەوە دەبێت هەورامی وتی "بێگومان گفتوگۆکان لەبارەی بوودجەی هەرێم و نەوتەوە دەکرێت ، هەروەها ئێمە لە سەردانی پێشوودا ژمارەیەک پێشنیازمان گەڵاڵە کردووە بۆ رێککەوتن لەسەر بڕی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی سۆمۆ و بڕی ئەو بوودجەیەی کە حکومەتی عیراق دەیدات بە هەرێمی کوردستان بۆ ئەم ماوەیە".