کوردستانی
چیرۆک و نهێنی کوشتنی کچەکەی گەڕەکی چوارچرا لە ماڵی هاوڕێیەکیدا ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وردەکاری کوشتنی کچێک ئاشکرا دەکات کە هەفتەی رابردوو لەلایەن سێ گەنجەوە لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی کوژرا.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوای ئەوەی شەوی 26ی نیسانی 2020 هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە لە برینداربوونی ئافرەتێک لە ماڵێکدا لەگەڕەکی چوارچرا و کاتێک بنکەی پۆلیسی چوارچرا چوونە شوێنی رووداوەکە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە لەبەر سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "کاتێک لێکۆڵینەوەکان دەستی پێکرد دەرکەوت ئەو ئافرەتە لە ماڵێکدا بووە سێ کوڕی تێدا بووە یەکێکیان خاوەنی ماڵەکەیە و خێزاندارە. هەروەها توانرا لە ماوەی 24 کاتژمءردا تۆمەتباران دەستگیر بکرێن و لەمیانەی لێکۆڵینەوەکان دانیان بەوەدا ناوە کە ئەو ئافرەتەیان شەوێک پێشتر هێناوە کە هاوڕێی یەکێک لە تۆمەتبارەکانە".
سەرکەوت ئەحمەد وتی "بەپێی دانپێدانانی ئەو کەسەی فیشەکەی ناوە بە ئافرەتەکەوە کێشە لە نێوانیاندا هەبووە، هەروەها لە ئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی تەواوکردووە و سەرجەم تۆمەتبارەکان بەندن بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عیراقی و پێشتریش پێشینەی توانیان هەبووە".
ئەوەشی خستەڕوو "تۆمەتبارەکان لە دایکبووی ساڵی 1997 و 1993 و 1994 و هەرسێکیان کاسبن، هەروەها کوژراوەکەش لەدایکبووی ساڵی 2000ە".