کوردستانی
رێککەوتنێکیی نێوان ئۆجالان و ئیدریس بارزانی ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە دوایین پەیامیدا داوای خستنەسەرپێی رێککەوتنێکی نێوان خۆی و ئیدریس بارزانیی دەکات، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1982 کە لە 11 خاڵ پێکدێت و تێیدا شەڕی کورد بە کوردی بە تاوان لەقەڵەم دراوە.
رۆژی 27-4-2020 عەبدوڵا ئۆجالان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە خانەوادەکەیەوە کرد و قسەی لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برای کرد، دواتر محەمەد ئۆجالان ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئۆجالان زۆرترین قسەکانی لەسەر باشوری کوردستان بووە.
ئۆجالان جەختی لە پێویستیی پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی کردووە و داوای کردووە هێزە کوردستانییەکان دووربکەونەوە لە شەڕی ناوخۆ، بۆ ئەوەش داوای کردووە رێککەوتنی ساڵی 1982ی نێوان خۆی و ئیدریس بارزانی بەگەڕبخرێتەوە، هەروەها جەوهەری پەیمانەکە 11 خاڵە، تێیدا جەخت دەکاتەوە، کە پێویستە هێزی سیاسیی کوردیی ڕاوێژ بەیەک بکەن، خاڵێکی دیکە دەڵێت پێویستە هەوڵ بدرێت هەموو لایەک شەڕی کورد و کورد تەحریم و تەجریم بکرێت، واتا بە تاوان بناسێندرێت.
سەرچاوە: ئاژانسی رۆژنیوز