کوردستانی

كچەكەی سەدام حسێن هەڕەشەیەك ئاراستەی هەولێر دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كچەكەی سەدام حسێن هەڕەشەیەك ئاراستەی هەولێر دەكات
مەودا میدیا-

دوای بڵاوبوونەوەی ئۆتۆمبێلە فیرارییەكەی عودەی كوڕی سەدام حسێنی، سەرۆكی رژێمی بەعسی رووخاو، لە هەولێر، كچەكەی سەدام لە تویتەرەكەیەوە هەڕەشەیەكی ئاراستەی ئەو كەسانە كرد كە موڵك و ماڵی ئەوانیان دزیووە.

بڵاوبوونەوەی ئۆتۆمبێلە فیرارییەكەی عودەی كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو بفرۆشرێت بە كەسێكی وڵاتی بەریتانی، كە ئێستا ئۆتۆمبێلەكە لە هەولێرە، كچەكەی سەدامی توڕە كردووە و دەڵێت سكاڵا لە دژی ئەو كەسانە تۆمار دەكەم.

رەغد سەدام، كچە گەورەی سەدام حسێن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پۆستێكی كردووە و دەڵێت "سكاڵا لەسەر ئەوانەی تۆمار دەكەین كە موڵكی و ماڵی ئێمەیان دزیووە و پێویستە كەسانێكیش ئاگاداربن و لەو كارانە تێوەنەگلێن".

لە دوای پرۆسەی ئازادی عیراق لە ساڵی 2003 تەواوی موڵك و ماڵی و سامانی ئەوكاتەی دەوڵەت و عیراق و كەلوپەلەكانی كۆشكی سەرۆكایەتی سەدام حسێن دزران، بەشێكیشیان لەلایەن هاوپەیمانانەوە برایە دەرەوەی وڵات.




وێنەی ئۆتۆمبێلە فیراریەكەی عودەی، كە ئێستا لە هەولێر.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان