کوردستانی
سیاسەتمەدارێكی كورد كۆچی دواییكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، سیاسەتمەدارێكی كورد لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دواییكرد دوای ئەوەی ماوەیەكە بە دەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت.
رەزا بابان، سیاسەتمەداری كورد لە ماوەی ساڵی 1963 روو لە وڵاتی ئەڵمانیا كردووە و لە بەرلینی پایتەخت دەژیا، ناوبراو لە ساڵی 1995 كاندید بووە لەسەر لیستی پارتی سەوز و سەركەوتنی بەدەستهێناوە.
هەر لەو ساڵەدا بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی ویلایەتی بەرلین، كارەكانی لەچوارچێوەی خزمەتكردن بووە بە پەنابەرانی كورد لەو وڵاتە.
لە ساڵی 2019 لە لایەن مایكڵ مولەر، سەرۆكی شارەوانی بەرلین خەڵاتی پێشكەش كردووە.
بابان لە ساڵی 1942 لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا لە دایك بووە و بەهۆی فشارەكانی دەوڵەتی توركیا وڵاتى بەجێهێشتووە.