کوردستانی
چارەسەری مووچەى سێ مانگ كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی مەودا میدیا راپۆرتێكی لەسەر كرێكارانەی پاككەرەوەی ئیدارەی گەرمیان كرد كە بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەی سێ مانگ وازیان لە پاككردنەوە هێناوە، دەست بە دابەشكردنی مووچەكانیانكرا.
كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو كرێكارانە بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەی سێ مانگی كاركردنیان، وازیان لە پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاكی ناو كۆڵان و بازاڕ و گەڕەكەكانی كەلار هێنابوو".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا ئەو كرێكارانە گرفتەكەیان بۆ چارەسەركراوە و دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەكانیان و مووچەی هەر سێ مانگە وەردەگرن بەسەر یەكەوە و ئەمڕۆش مووچەی مانگی شوباتیان پێدراوە".