کوردستانی

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێكی توند بۆ پارتی دەنێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێكی توند بۆ پارتی دەنێرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، هەوڵدان بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، پێشهاتێکی مەترسیدارە بەئاڕاستەی سەپاندنی حوکمی پۆلیسی لەهەرێمی کوردستان ، بەهیچ شێوەیەک مایەی قبوڵ کردن نیە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند " پەرلەمانتاران نوێنەری هەڵبژێردراوی خەڵکی کوردستان و چاودێرن بەسەر کاروبارەکانی حکومەتەوە ئەگەر ئەوان لەسەر رەخنەگرتن و خستنەڕووی گەندەڵی دادگای بکرێن، ئەی دەبێت ئەوانەی بەناوی ئابوری سەربەخۆ و ڕیفراندۆمی سەربەخۆییەوە نیوەی خاکی کوردستانیان دۆڕاند و حکومەت و میللەتێکیان خستەسەر ساجی عەلی چییان لێ بکرێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو "لەجیاتی هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتاران ، دەستی غەدر و نادادی لەسەر قوت و مووچەی خەڵکی کوردستان هەڵبگرن و لەوە زیاتر خەڵک برسی مەکەن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان