کوردستانی
لەبارەی مەترسییەکەوە هۆشداری بە هاوڵاتییانی ئەم شارەی هەرێم دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی تیمی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای سۆرانی سەربە پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا نزیکەی 456 پشکنین ئەنجامدراون سەرجەمیان نەگێتیڤ بوون ئاماژە بەوەش دەکات تۆمارنەکردنی حاڵەتی نوێ و ئاسایی بوونەوەی ژیان لە سۆران مانای ئەوە ناگەیەنێت مەترسی ڤایرۆسەکە نەماوە.
جەواد مەهدی، سەرۆکی تیمی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای سۆرانی سەربە پارێزگای هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە رۆژانە بەردەوامین لە ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتییانی سۆران و لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا نزیکەی 456 پشکنین ئەنجامدراون سەرجەمیان نەگێتیڤ بوون واتە هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "تۆمارنەکردنی حاڵەتی نوێ و ئاسایی بوونەوەی ژیان لە سۆران مانای ئەوە ناگەیەنێت مەترسی ڤایرۆسەکە نەماوە، بەڵکو دەبێت هاوڵاتییان بەردەام بن لە پابەندبوونیان بە رێنماییەکان، چونکە هێشتا مەرسییەکان ماون".
جەواد مەهدی ئەوەشی خستەڕوو "کۆی گشتی تووشبووان لە قەزای سۆران 35 کەس بوون، لە ئێستادا تەنها 22 کەسیان لە نەخۆشخانە ماون و تەندروستییان باشە، هەروەها کۆی ئەو پشکنینانەی لە سۆران ئەنجامدراون دوو هەزار 156 پشکنین بوون لە سەرەتاوە تاوەکو ئێستا".