کوردستانی
دوو ژن لەم شارانەی کوردستان خۆیان کوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوو ژنی خەڵکی شارەکانی کامێران و مەهاباد بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا کە یەکێکایان خۆی سووتاندووە و بەهۆی سەختی برینیەکەوەیەوە دوای شەش رۆژمانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە, هەروەها ئەوەی دیکەشیان خۆی هەڵواسیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئایاری 2020 ژنێکی تەمەن 50 ساڵی خەڵکی کامیاران کە ماوەیەک پێش ئێستا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە گیانی لە دەست دا.
ئەو ژنە بە ناوی "لقاح قادری" خەڵکی گوندی دەژnی سەر بە کامێران بووە و رۆژی پێنجشەممەی رابردوو هۆی کێشەی خێزانی و خەمۆکییەوە خۆی سووتاندبوو و دواجار ئەمڕۆ و پاش شەش رۆژ گیانی لە دەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی هەینی رابردوو ژنێکی تەمەن 50 ساڵی خەڵکی گوندی خانکەندی ناوچی چۆمی مەجید خانی مەهاباد، بە ناوی "پەروین فەرتووت" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و بەهۆی کێشەی خێزانی و لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.