کوردستانی
شاندی حكومەتی ھەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێ كەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەرێککەوتن بەمەبەستی درێژەدان تەواوكەری سەردانەكەی ھەفتەی پێشوو.
سەمیر ھەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێم بە مەودا میدیای رایگەیاند "شاندی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ بەرەو بەغدا بەڕێكەوت بۆ تەواو كردنی گفتوگۆكان سەبارەی بە بوودجە و نەوت لەگەڵ حكومەتی عیراق".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم سەردانەی شاندی ھەرێم تەواوكەری سەردانەكەی ھەفتەی پێشووە كە چەندین كۆبوونەوەیان ئەنجامدرا و چەند پێشنیارێك خراونەتە روو بۆ چارەسەر كردنی كێشەی پشكی ھەرێم لە بوودجەی گشتی عیراق و كێشەی نەوت".