کوردستانی
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی هەفتەی داهاتووی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دابەشکردنی مووچە بەردەوامی هەیە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی چەند وەزارەتێکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکەوتووە، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی یەکی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت، هەروەها بڕیارە رۆژی پێنجشەممەش مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش بکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، مووچەی وەزارەتی تەندروستی و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکراوە، هەروەها بڕیارە سبەی و دووسبەی مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ دابەش بکرێت.