کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ژنێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ژنێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە هەستاوە بە كوشتن و خنكاندنی ژنێك بەپەت لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی، لەکاتی لێکۆڵینەوەکدا دانی ناوە بە تاوانەکەیەدا.
 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "لە درێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ,بەمەبەستی جێبەجێ كردنی یاساو دۆزینەوەی ئەنجام دەرانی هەر جۆرە تاوانێك ، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی پاش ئەوەی لەڕۆژی 3/5/2020 هەواڵی كوشتنی ئافرەتێكیان پێگەیشت دەستبەجێ دەستیان كرد بەكۆكردنەوەی زانیاری وورد پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە توانیان لە رۆژی 4/5/2020 كەسێك دەستگیربكەن بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادانی عێراقی بەناوی ( م , ج , أ) لەدایك بوی ساڵی 1992".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای لێكۆڵینەوە دانی نا بەتاوانەكەیدا كە هەستاوە بە كوشتن و خنكاندنی ژنێك بەپەت لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی بەناوی  ( گ ، ح ، ع ) لەدایك بووی ساڵی 1991 ، لەماڵی تاوان لێكراو ، لەگوندی فایەڵی سەر بەشاری سلێمانی ، دواتر تەرمەكەی دەدات لە كارەبا بۆئەوەی دڵنیا بێتەوە لەكۆشتنی ، دوای لێكۆڵینەوە , تاوانبار ڕوبەڕوی یاسا كرایەوە".                  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان