کوردستانی

دەست بە دابەشكردنى پارە دەكرێت بەسەر هاوڵاتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشكردنى پارە دەكرێت بەسەر هاوڵاتیان
مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی كۆمەڵگەی مەدەنی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی متمانەدان بە كابینەی نوێی عیراق، بڕە پارەی هاوكاری كە بەسەر كەسانی كەمدەرامەت دابەش دەكرێت لە سەر ئاستی عیراق دەكەوێتە ئەستۆی وەزیری نوێی دارایی.

حسێن نەرمۆ، ئەندامی لیژنەی كۆمەڵگای مەدەنی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا عیراق سەرقاڵی پیكهێنانی كابینەی نوێیەو ئەو بڕە پارەیەی كە دابەش دەكرێت بەسەر هاوڵاتیانی كەمدەرامەت لە ئەستۆی كابینەی نوێ و وەزیری دارایی داهاتوو دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "پارەكە دابەش دەكرێت بەسەر هاوڵاتیان و هیچ گرفتی نییەو ناوەكان ئامادەن كە 12 ملیۆن كەس دەگرێتەوە، بەڵام كابینەی نوێی عیراق كەمێك دوای دەخات و دابەشكردنەكەش لە ئەستۆی وەزیری دارایی داهاتوو دەبێت".

بڕی ئەو پارەیە 30 هەزار دینارە كە پێشتر هاوڵاتیان فۆڕمیان پڕكردووەتەوە و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، ئەگەر خێزانێك 4 كەس بن بڕی 120 هەزار دینار وەردەگرن و كۆی گشتی پارەكەش كە بۆی تەرخانكراوە 360 ملیار دینارە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان