کوردستانی
كاتی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، خوێندكارانی پۆلە نا كۆتاكان تەنیا بۆ تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ دەگەڕێنەوە قوتابخانە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "پۆلی یەكی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی تەنیا بۆ تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ دەگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەكان".
ئاماژەی بەوەشكرد "لە بارەی پۆلی 12ی ئامادەیی چاوەڕێی لیژنەی بەرنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەكەین بۆ دڵنیایی".
لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان داوای كردووە چەند رۆژێك دەوام بكرێتەوە وەك قەرەبوو دواتر تاقیكردنەوەكان دەستپێبكەن.