کوردستانی
وادەی خۆپیشاندانێکی گەورە لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، گەورەترین خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی بكرێت و تەواوی چین و توێژەكانیش بەشداری بكەن لەبەرانبەر بێباكی و كەمتەرخەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێنەدانی مووچەی فەرمانبەران.
ئەنجومەنی ناڕازییەكان بڕیاریاندا سبەینێ پێنجشەممە، گەورەترین خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی لە بەردەم دادگای شارەكە ئەنجام بدەن و داواش دەكەن تەواوی هاوڵاتیانی و چین و توێژەكان و مووچەخۆران و مامۆستایان بچن بۆ خۆپیشاندان.
خۆپیشاندانەكە كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ دەبێت و هۆكارەكەشی خراپی دۆخی دارایی هاوڵاتیان و دابەشنەكردنی مووچە و دواكەوتنیەتی.