کوردستانی

کێ یەکەم وێنەی سێڵفی لەگەڵ مستەفا کازمی گرت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێ یەکەم وێنەی سێڵفی لەگەڵ مستەفا کازمی گرت؟
مەودا میدیا-

درەنگانی شەو چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا دەنگی لەسەر كارنامەو كابینەكە و متمانەدان بە سەرۆكی راسپێردراوی كابینەی نوێی حكومەتداو لە ناو هۆڵی پەرلەمان لەگەڵ پەرلەمانتارێكی كورد وێنەیەكی سێڵفی گرت.

مستەفا كازمی، كە ئێستا سەرۆكی حكومەتی نوێی عیراقە، لە دوای كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ناو هۆڵی پەرلەمان لەگەڵ پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وێنەیەكی سێڵفی گرتووە.

مستەفا كازمی، یەكێكە لەو سەرۆكانەی حكومەتی عیراق كە لە ماوەی راسپاردنی بۆ سەرۆكایەتی كابینەی نوێی حكومەت، تا دوێنێ شەو كە متمانەی پێدرا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە زمانی كوردی لە رێگەی تویتەرەكەیەوە پەیام و هەڵوێستەكانی خۆی راگەیاندووە.

بەختیار شاوێس لە بارەوە دەڵێت "ناڵێم كازمی كوردستان خۆش دەكات، بەڵام ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگ بوو، لە كاتی خوێندنەوەی كارنامەكەی جیاوازبوو، ئەو لە بری بەكارهێنانی وشەی ئیقلیمی كوردستان چەندجارێك وشەی كوردستانی بەكارهێنا".

دەشڵێت "هیوادەخوازم ئەم بەڕێزە وەک بەکارهێنانە جوانەکەی هەوڵی جدی بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی خەڵکی کوردستان و پێشمەرگەو کەرکوک بەپێی دەستوور، ئەوەی کەوایکرد کەوێنەیەکی وەک یادگاری لەگەڵ بگرم، ویستم بیریبخەمەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر نامەیەکم بۆناردوە لەیادی تراژیدیای ئەنفال، و پێموت تکایە کارێ پێبکە،وەڵامێکی ئەرێنی دامەوە".

بەختیار شاوێس و مستەفا كازمی لە ناو هۆڵی پەرلەمان
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان