کوردستانی
سۆران عومەر: بە 11 پەرلەمانتاری بەشداربوو هێندەی نیوەی دەنگەکانی منیان نەهێناوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵگیرا و ئاماژە بەوەشدەکات بە 11 پەرلەمانتاری بەشداربوو هێندەی نیوەی دەنگەکانی ئەویان نەهێناوە.
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە دوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "عەیبەیەکی گەورەیە 57 پەرلەمانتار دەنگبدات بەوەی کە پەرلەمانتارێک نەتوانێت باس لە کارە نایاساییەکان نەکات، ، هەروەها بە 11 پەرلەمانتاری بەشداربوو هێندەی نیوەی دەنگەکانی منیان نەهێناوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پەرلەمان لەبری ئەوەی متمانە لەو کەسانە وەرگیرێتەوە کە پارە و داهاتی خەڵک دەخۆن هاتووە دەنگە ئازادەکان کپ دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو "سوپاسی هەڵوێستی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمان و بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێی و یەکگرتووی کرد کە پاڵپشتیان کرد".