کوردستانی
وردەکاری دزین لە دوو پێشانگا قه‌زای خه‌بات ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی شه‌وی 29ی نیسانی 2020 دزی له دوو پێشانگای قه‌زای خه‌باتی سەربە پارێزگای هەولێر كرا و ببەپێی وته‌ی خاوه‌نه‌كانیان، بڕی 70 ملیۆن دیناریان لێدزرا، هەروەها قایمقامی قه‌زای خه‌باتیش رایدەگەیەنێت چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون لەسەر رووداوەکە.
سوارە ئەکرەم، قایمقامی قەزای خەبات ئەمڕۆ رایگه‌یاند "بەپێی ئەو زانیارییانه‌ی لە کامێرای چاودێری و شایەتحاڵەکانەوە دەست لایەنە ئەمنییەکانی قەزاکە کەوتووە، دزییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی دوو پێشانگاكه‌ی خه‌بات، له‌لایه‌ن 4 كه‌س ئه‌نجامدراوه".

ئاماژەی بەوەشکرد "یه‌كێك له دزه‌كان كورده و دانیشتووی هه‌ولێره، دووانی دیكه‌ش سوورین و یه‌كێكیان خه‌ڵكی باكووری كوردستانه، هەروەها به‌شێك له‌و پارانه‌ی بردوویانه لێیان وه‌رگیراوه‌ته‌وه، كه 6 ملیۆن دیناری عیراق، 2 هه‌زار و 800 دۆلار (28 وه‌ره‌قه) له‌گه‌ڵ 150 كارتی مۆبایل".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد "به به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌ی دزیبوویان، ئۆتۆمبێلێکیان پێ کڕیوە، ئێستاش ئۆتۆمبێله‌کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه".