کوردستانی

هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی سبەینێی نێوان یەکێتی و پارتی ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی سبەینێی نێوان یەکێتی و پارتی ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-  سازگار ئەحمەد

بڕیاربوو سبەی شەممە هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای سەرەکی سەرۆکی هەرێم لە شاری هەولێر کۆببنەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگ، بەڵام کۆبوونەوەکە هەڵوەشایەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەستیکەوتووە، یەکێتی بەفەرمی پارتی ئاگادار کردووەتەوە کە لەگەڵیاندا کۆنابنەوە، لەبەر ئەم هۆکارەش کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەو دوو حزبە هەڵوەشێندراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، تاوەکو ئێستا لەلایەن پارتییەوە هیچ شتێک لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەی سبەینێی پارتی و یەکێتی بڵاونەکراوەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دوای کێشەکانی زینی وەرتێ ئەمە دووەم جارە یەکێتی و پارتی کاتی کۆبوونەوە دیاری دەکەن، بەڵام کۆبوونەوەکە هەڵدەوەشێندرێتەوە، بەڵام هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی سبەی پەیوەندی بە گرژییەکانی کۆبوونەوەی دوێنی پەرلەمانی کوردستان هەبوو.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان