کوردستانی
شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ماوەی دووھەفتەی رابردوودا شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ حكومەتی عیراق و لایەن و حزبە سیاسییەكان، و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران، لەبەغدا ئەنجامدا، بەمەبەستی گفتوگۆ كردن و چارەسەركردنی پرسی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان.
لە راگەیاندراێکدا شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند "بۆ ئەو مەبەستەش دوو لیژنەی دارایی و نەوتیی لەنێوان ھەردوولا ( حكومەتی فیدراڵ وحكومەتی ھەرێم) پێكھێنران كە وەك تیمێكی ھاوبەش كاریان لەسەر دیاریكردنی گرفتەكان و داڕشتنی میكانیزمێكی گونجاو و یاسایی بۆ چارەسەر كردنیان كاریان دەكرد".
ئاماژە بەوەشکراوە "كۆبوونەوەكان ئەرێنی بوون و خاڵەكانی ناكۆكی نێوان ھەرێم و عیراق دیاری كران و تیمە ھاوبەشەكان چەندین پێشنییاریان ئامادەو گەڵاڵە كرد بۆ ئەوەی ببنە بنەمای كاركردنی پێكەوەیی تا گەیشتن بەرێككەوتنی تەواوەتی لەگەڵ حكومەتی نوێی عیراق، هەروەها حكومەتی ھەرێمی كوردستان، پابەندی خۆی نیشاندا لەسەر پرسی نەوت و ئیلتزاماتی نەوتی ھەرێم بەمەبەستی گەیشتن بەڕێككەوتن".
لە راگەیاندراوەکەشدا ئەوە هاتووە "شاندی دانوستانكار پێداگری لەسەر شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان كردووە و بەتایبەت پرسی مووچە".
هەروەها باس لەوەشکراوە "دەرئەنجامی كۆبوونەوەكان لەسەر پرسی شایستە داراییەكانی ھەرێم و پرسی نەوت، ئاڕاستەی حكومەتی نوێی عیراقیش كراون و گفتوگۆكان بەردەوام دەبن لەداھاتوودا تا گەیشتن بە چارەسەری گونجاو".
لەکۆتایشدا هاتووە "ئاشكرایە، ئەو بودجەیەی كە لە حكومەتی فیدراڵەوە دەھاتە ھەرێم لە ساڵی 2019 و لە سێ مانگی یەكەمی 2020، نیوەی ئەو بودجەیە دەكات كە حكومەتی ھەرێم دەیدات بەموچەخۆرانی ھەرێم. بۆیە پیداگری كرا لەسەر خەرجکردنی تەواوی شایستە داراییەكان".