کوردستانی

ئه‌نجومه‌نى باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌كێتی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌نجومه‌نى باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌كێتی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى ده‌كات
مەودا میدیا-

ئه‌نجومه‌نى باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتی نیشتمانى كوردستان نامەیەک ئاراستەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق دەکات و رایدەگەیەنێت هه‌ڵبژاردنى ئه‌م كابینه‌ی کازمی له‌ دۆخێكى جیهانى و ئیقلیمى ناوخۆیی دژواردا بووە جگه‌ له‌ مه‌ترسیه‌ به‌رده‌وامه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا، قه‌یرانى دارایی كوشنده‌و كێشمه‌كێشی مه‌ترسیدارى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى و ئیقلیمیش، به‌رپرسیارێتى كابینه‌كه‌ قورستر کردووە.

ئه‌نجومه‌نى باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتی نیشتمانى كوردستان رایگەیاند "په‌رله‌مانى عێراق، به‌ زۆرینه‌ى رێژه‌یی، جه‌نابتان و زۆرینه‌ى وه‌زیره‌كانى، وه‌كو سه‌رۆكى حكومه‌ت و حكومه‌تى نوێی عێراق، په‌سند كرد و هه‌ڵبژاردنى ئه‌م كابینه‌یه‌، له‌ دۆخێكى جیهانى و ئیقلیمى ناوخۆیی دژواردا، كه‌ جگه‌ له‌ مه‌ترسیه‌ به‌رده‌وامه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا، قه‌یرانى دارایی كوشنده‌و كێشمه‌كێشی مه‌ترسیدارى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى و ئیقلیمیش، به‌رپرسیارێتى كابینه‌كه‌ قوڕستر بووه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئه‌وه‌ى عیراق دووچارى قه‌یران هاتووه‌، یه‌كێتى به‌رده‌وام، په‌یڕه‌وى له‌ رێبازى سه‌رۆك مام جه‌لال كردووه‌و ده‌كات، كه‌ كورد و یه‌كێتى نیشتمانى، به‌شێكى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بن، له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگى له‌نێوان پێكهاته‌كانى عێراق و به‌غداد و هه‌رێمى كوردستان".

لە بەشێکی دیکەی نامەكەشدا هاتووە "ئاشكراشه‌، جگه‌ له‌ كێشه‌ى تیرۆرستان و پاشماوه‌ى هێزى رووخاوى سه‌دام، پابه‌ند نه‌بوون به‌ ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراق، هه‌تا راده‌ى به‌كارهێنانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان و ده‌ستى ده‌ستى كردن به‌ ماده‌ى (140)ى ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، وه‌كو كارتى فشار له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانى به‌غداوه‌، به‌شێكى بنچینه‌یی كێشه‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانى نێوان به‌غدادو هه‌ولێرن، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌گه‌ر ماده‌كانى ده‌ستوور دوور له‌ روانگه‌ى ته‌سكى ده‌سه‌ڵاتخوازى ئه‌م و ئه‌و پێكهاته‌، جێبه‌جێى كرابان، بێگومان عێراق ده‌یتوانى له‌كێشه‌ى نه‌خوازراوى، به‌ قه‌یرانى دارایی و گه‌نده‌ڵی، خۆی بپارێزێ".

لە کۆتایشدا ئەوەخراوەتەڕوو "به‌ڕێز كازمى و كابینه‌ى نوێی عێراق، به‌رپرسیارێتى گه‌وره‌و هه‌ستیاریان له‌سه‌ر شانه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ هاوكارى هه‌موو لایه‌ك دابین نه‌كرێ و شه‌قامى ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریش رازى نه‌كرێ، سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر نابێ، هەروەها هێزه‌ كوردستانییه‌كانیش، پێویسته‌، كێشه‌ لاوه‌كییه‌كان ئارام بكه‌ینه‌وه‌و ریزى كوردایه‌تى یه‌ك بخه‌ینه‌وه‌، به‌ ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌ به‌غداد، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق و رێكه‌وتنى سیاسی و ئابوورى نوێ، به‌و ئومێده‌ى، ده‌روازه‌یه‌ك بكرێته‌وه‌، له‌ كوردستانیشدا، داخوازیه‌ بنچینه‌ییه‌كانى خه‌ڵك، له‌ پێشه‌وه‌دا مووچه‌و گرفته‌كانى بازاڕ و كاسبی و پرۆژه‌كان دابین بكرێ، دۆخه‌كه‌ له‌خۆبوردن و سیاسه‌تى به‌رپرسیارێتى نوێی گه‌ره‌كه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان