کوردستانی
دواین زانیارییەکان لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
تاوەکو ئێستا بەغدا مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە کە لە هەرێمیش دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ و ئەندامێکی لیژنەی داراییش لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا بەغدا رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێم نەداوە.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە بۆ هەرێم، بەڵام کۆبوونەوەکانیان ئەنجام داوە لەسەر دوو ئاست و دوو لیژنەی جیا لەسەر بابەتی نەوت و دارایی و کۆمەڵێک گفتوگۆی باشکراوە و راسپاردەکان بەرزکراوەتەوە بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەزیری دارایی".
ئاماژەی بەوەشکرد "بە نزیکترین کاتیش جارێکی دیکە وەفدەکە دەگەڕێنەوە بەغدا، ئیتر چاوەڕێی ئەوەین بزانین دەگەن بە چ رێککەوتنێک چی دەکەن".
سەبارەت بەوەی حکومەتی عیراق رەزامەندی نیشانداوە بۆ ناردنی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێم شیروان میرزا وتی "تاوەکو ئێستا بەغدا رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێم نەداوە".