کوردستانی

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبێتەوە سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگ و دۆخی ئێستای هەرێم و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق.

رابحە حەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند  "بڕیارە سبەینێ 10ی ئایاری 2020 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی كۆببێتەوە"

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە وتی "لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا دۆخی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ بەغدا و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێ دەکرێت".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی  یەکێتیی ئاماژەی بەوەشکرد "پرسێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتیە لە تاوتوێکردنی پەیوەندیی نێوان یەکێتی و لایەنەکانی دیکەی هەرێم".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیار بووە لەكۆبوونەوەكەی سبەینێدا تاوتوێی دۆخی ناوخۆی یەکێتی بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەو کێشانەی لە ئارادایە تەوەری کۆبوونەوەکە گۆڕا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان، کە دۆخێکی ئاڵۆزە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان