کوردستانی
فڕۆکەخانەی سلێمانی رێنمایی دەداتە ئەم کەسانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند ئەوەی دەبینرێت كۆمەڵێك كۆمپانیای بیانی کە لقیان لە ھەرێمی كوردستان ھەیە بلیتی گەشتكردن بە گرانتر دەفرۆشن و باس لەوەشدەکات تاوەكو ئێستا ھیچ رێنماییەکمان بۆ دەستپێكردنەوە و ئاساییکردنەوەی گەشتی فڕۆكەی گەشتیاری بەدەست نەگەیشتووە
تاھیر عەبدوڵڵا قادر، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "ئەوەی دەبینرێت كۆمەڵێك كۆمپانیای بیانی کە لقیان لە ھەرێمی كوردستان ھەیە بلیتی گەشتكردن بە گرانتر دەفرۆشن بەو كەسانەی لە ئەوروپا و ھەر وڵاتێكی دیكە گیریانخواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە كوردستان و بە پێچەوانەوە. داوا دەکات هاووڵاتییان خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە".
دەشڵیت "تاوەكو ئێستا ھیچ رێنماییەکمان بۆ دەستپێكردنەوە و ئاساییکردنەوەی گەشتی فڕۆكەی گەشتیاری بەدەست نەگەیشتووە، وەک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێمان باشە ئەو گەشتانە ئەنجام بدرێت، بەڵام بە مەرجێک نرخی تکتەکان لەگەڵ توانای دارایی ھاووڵاتییان بگونجێت و لەژێر چاودێری و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا بێت.