کوردستانی
كاكەمین نەجاڕ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەكێتی لەسەر داواكاریی یەكێتی دواخراوە ئاماژە بەوەشکراوە بە گشتی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ یەكێتی باشن و كۆبوونەوەكەش هەر ئەنجام دەدرێت.

كاكەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە "بڕیار بوو ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەسەر كۆمەڵێك پرس كۆببنەوە، لەوانەش پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حزب و بابەتی لامەركەزیی ئیداری و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی ناوچەكە، بەڵام لەسەر داواكاریی یەكێتی، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ دواخرا".
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا ئاماژەی بەوەکرد "بە گشتی پەیوەندییەكان لە ئاستێكی باشدان و ڕای جیاوازیش هەیە، ئێمە پەیوەندییەكانمان باشە و پێكەوە لە حكومەتین و پێكەوەش كار دەكەین، بۆیە ئاساییە ئەگەر ڕای جیاوازیش لەسەر زۆر پرس هەبێت، هەروەهاكۆبوونەوەش هەر ئەنجام دەدەین، بەڵام دیار نییە چ رۆژێکە".
دەشڵێت "ئەو كێشانە، یان ئەو را جیاوازانەی لە نێوان پارتی و یەكێتیدا هەیە قابیلی گفتوگۆ و چارەسەرن و هەردوولا بە دیالۆگ چارەیان دەكەین، لەگەڵ ئەوەشدا نین شتەكان گەورە بكرێن، چونكە دۆخی كوردستان و ناوچەكە، ئەوەمان لێ دەخوازێت".