کوردستانی

سێ كاتە زێڕینەكەی مانگی رەمەزان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ كاتە زێڕینەكەی مانگی رەمەزان
مەودا میدیا-

سێ كاتژمێر هەیە لە رەمەزاندا ئەگەر پارێزگاریت لێ کرد و نەتهێشت بە فیڕۆ بڕوات ئەوا بزانە گەورەترین پاداشت و خێرت دەستکەوتووە تێیدا کە ئەم کاتانە حەق وایە پێیان بوترێت کاتە زێرینەکان و پڕ خێرەکان.

ئەو سێ كاتژمێرە کامانەن؟

كاتژمێری یەکەم: کاتی بەربانگ.. هەوڵبدە كاتژمێرێك پێش ئەوەی رۆژووەکەت بشکێنی دانیشە زیکرو دوعا بکە تابانگی مەغریب دەدرێ چونکە ئەو دوعایانەی لەو کاتەدا دەیکەیت بەزمانی بەرۆژووەوە رەتدانەوەی نیە.
كاتژمێر دووەم: ئاخیری شەو پێش پارشێو ئەم کاتە لە دەست مەدە چونکە خوای گەورە بانگ دەکات کێ هەیە داوای شتێ بکا تا بۆی جێبەجێ بکەم، کێ هەیە داوای لێ خۆشبوونم لێ بکات تا لێی خۆشبم لەم رەمەزاندا ھەلێکی زۆر گەورەمان لەبەردەستە بۆ دوعا و پاڕانەوە لەم کاتەدا.

كاتژمێری چوارەم: دانیشتنتە لەدوای نوێژی بەیانی تا خۆرهەڵاتن خەریک بە بە قورئان خوێندن یا زیکر کردن ئینجا پاش خۆرهەڵاتن بە دە خولەک دوو رکعات نوێژی سونەتی چێشتەنگاو بکە خێری وەکـو عەمرەیەکی تامە تامە تامە ھەیە.

لەگەڵ ئەمانە وریا بە
زمانت بپارێزە لەغەیبەت و درۆو قسەی ناڕەوا
چاوت بپارێزە لە نەزەر و
گوێت بپارێزە لە گۆرانی و قسەی بێسوود
خەمی گەورەت خەو وخواردنت نەبێ
کاتەکانت بە فیڕۆ مەدە بە مۆبایل وتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ھەرکاتێکیش مۆبایل و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانت بەکارھێنا ھەوڵ بدە تەنھا لە خێر و چاکەدا بەکاری بھێنیت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان