راپۆرت
دەست بە تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆییەكانی هاوڵاتیان دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان یاسای تایبەتی بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان دەركرد، ئەو یاسایە لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە واژۆی لەسەركراوە، بەڵام تائێستا رەوانەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی نەكراوە.
بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی دەوام و دوای جەژنی رەمەزان، دەست بە تاپۆكردنی ئەو خانووە زیادەڕۆییانە دەكرێت كە بەپێی مەرج و رێنماییەكان یاسایی پەرلەمانن و ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە.
عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسا لە پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یاساكە دەرچووە و لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەركراوە و ئەوەندەی زانیاریم هەبێت رەوانەی چەند ناوچەیەك كراوە بۆ ئەوەی دەست بەكارەكانی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان بكرێت لەچوارچێوەی یاساكە".
ئەو یاسایەی پەرلەمانی كوردستان ئەو خانووە زیادەڕۆیانە دەگرێتەوە كە تا پێش مانگی ئایاری 2018 دروستكراون و مەرجیش ئەوەیە نابێت شوێنەكەیان لەسەر زەوی گشتی و خزمەتگوزاری بێت.
بەپێی زانیارییەكان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان لە پارێزگای هەولێرو سلێمانی و دهۆك سەرو 50 هەزار خانووی زیادەڕۆیی دروستكراوە و ئەو یاسایە دەیانگرێتەوە.
توانا كەمال، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا بڕیاری تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانمان بە دەست نەگەشتووە و چاوەڕێ دەكەین ئەو بڕیارە بەدەستمان بگات دەست بەكارەكان بكەین".
سەرەڕای ئەو خانووانەی كە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە، بە سەدان و هەزاران خانوو لە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانیش بەشێوەی زیادەڕۆ و لە سەر موڵكی گشتی و دوور لە مەرج و رێنماییەكانی شارەوانی كراونەتەوە و رۆژانەش لە لایەن شارەوانی سلێمانییەوە خانووی زیادەڕۆ دەڕوخێنرێن.