کوردستانی

گۆڕان هۆشداری و زەنگی ئاگاداركردنەوەی دایە پارتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕان هۆشداری و زەنگی ئاگاداركردنەوەی دایە پارتی

مەودا میدیا-

ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت دراسەی کۆی رێککەوتن و شێوازی بەشداری و ئەو چاکسازیانەش دەکات، کە دەبوو بکرێت، ھەرچەندە ئەمەی پارتی کردی لە دیوی دەرەوە کارێکی یاسایی بچوکە، بەڵام ھاوکێشە گشتیەکە واناڵێت وکرۆک و ئاماژەکانی گەورەن.

شەماڵ عەبدول وەفا، ئەندامی خانەی راپەڕاندن لە نوسینێكدا دەڵێت "کاتێک سەرۆکی پەرلەمان و  فراکسیۆنی گۆران و تیمی حکومەتیان دەرکرد، ئەگەر ئەوکات لایەنەکانی دەرەوەی پارتی یەک ھەڵوێستبان ئەمە ڕوی نەدەدا، نەک ھەڵوێست نەبو پەرلەمان بۆ کاک مەسعود کاراکرایەوە ریفشراندۆم بکات ئەنجامەکەمان دیت".

دەشڵێت "٥٤ چوار پەرلەمانتار بە پارتی وت ئەمە مەکەو ھەڵەیە، بەڵام گوێی نەگرت، ئێمە باوڕمان بە رێککەوتنە لە پێناو سودی گشتی، نەک لە پێناو رێککەوتن، پارتی ئێستا دەڵێ چیم بوێت دەیکەم، بەھێزی خۆی و ھێزی کۆتاکان کەخاوەندارێتی کۆتاکان دەگەرێتەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان".

باسی لەوەشكردووە "ئەمجارە پارتی رێزی بۆ نزیکەی نیوەی پەرلەمان نەبوو، پارتی بەمە نازانێت چ زەرەرێکی کردو ھەرێمی شەق کرد بەشێوەیەکی زەق و روون، ئاوا دەتانەوێت دەوڵەت دروست بکەن، ئەوانەی بایکۆتی پەرلەمانیان کرد دژ بەپارێز بەندی، بۆچی دەچنەوە پەرلەمان ؟ بۆ رێز لەخۆتان ودەنگدەرانتان ناگرن !؟ کاری پەرلەمان دەروات و لەسەر ئێوە ناوەستێت و حسابی یەک پولی قەلبتان بۆ ناکەن".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "گۆڕان چووە حکومەت بۆ ئەوەی چاکسازی بکرێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، نەک بەردەوامیدان بە دۆخێکی خراپ، بزوتنەوەی گۆڕانیش کۆبونەوە دەکات، دراسەی کۆی رێککەوتن و شێوازی بەشداری و ئەو چاکسازیانەش دەکات، کە دەبوو بکرێت"

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان