کوردستانی
بڕیارە نوێیەکانی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوێنێ شانەی قەیرانەکانی کەرکوک لە کۆبوونەوەیەکد بڕیاریدا هاتووچۆی گشتگیر هەڵبگیرێت و لەکاتژمێر6:00ی سەرلەبەیانی بۆ 6:00ی ئێوارە هاتووچۆ ئاسایی دەبێت، هەروەها لە رۆژی دووشەممەوە کار بە سیستمی تاک و جووت دەکرێت بۆ هاتووچۆ کردنی ئۆتۆمبێل.
هەر لە کۆبوونەوەکەی دوێنێیدا شانەی قەیرانەکانی کەرکوک ژمارەیەک بڕیاری دیکەی دەرکرد کە بڕیارەکان بەمشێوەیەی خوارەوە یە:
1-رۆژانی (یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە) قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری کەرکووک له کاتژمێر 06:00ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە هەڵدەگیرێت و لە کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە تاوەکو کاتژمێر 06:00ـی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆ دەستپێدەکاتەوە.
2-رۆژانی هەینی و شەممە 24 کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆیە و تەنها دوکانەکانی (سەوزە و میوە و نانەواخانەکان و گۆشت فرۆش و خۆراک) دەتوانن دوکان بکەنەوە لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 03:00ـی ئێوارە.
3-بەردەوامی داخستنی بازگەکانی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە.
4-ناوەندەکانی خوێندن بە داخراوی دەمێننەوە.
5-لە رۆژی یەکشەممەوە 2020-5-10 دەوامی فەرمانگەکانی کەرکووک دەستپێدەکاتەوە بە ڕێژەی 25%.
6- رۆژانی هەموو پێنجشەممەیەک کارئاسانی دەکرێت بۆ هاتنە ژوورەوەی ئەو خێزانانەی کە دانیشتووی کەرکووکن و لە ئێستادا لە دەرەوەی کەرکووکن بە پیشاندانی (کارتی زانیاری و کارتی نیشتەجێبوون).
7-کردنەوەی نۆرینگەی پزیشکەکان تاوەکو کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە.
8-کردنەوەی سەرجەم بەنزیخانەکان.
9-کەمکردنەوەی نرخی کرێی دوکان و مۆڵەکان بۆ مانگی ئایار (5) بە ڕێژەی 50%.
10-بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کەرکووک لە ڕۆژی دووشەممەوە 2020-5-11 سەرپەرشتی سیستەمی تاک و جووت دەکات بۆ هاتوچۆ کردنی ئۆتۆمبێل، ڕۆژی دووشەممە ڕێگا بە ئۆتۆمبێلی ژمارە تاک دەدرێت و ڕۆژی دواتر سێشەممە ڕێگا بە ئۆتۆمبێلی ژمارە جووت دەدرێت و بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت، کۆتا ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل کاری پێدەکرێت بۆ سیستەمی تاک و جووت.
11-سیستمی تاک و جووت کارمەندانی تەندرووستی و هێزە ئەمنییەکان و راگەیەندنکاران ناگرێتەوە.