کوردستانی

ئەمڕۆ سەرکردایەتی یەکێتی چەند بڕیارێکی گرنگ دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ سەرکردایەتی یەکێتی چەند بڕیارێکی گرنگ دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ  ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبێتەوە سەبارەت بە تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ و دۆخی ئێستای هەرێم و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

دڵپاک تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە".

هاوکات سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رابحە حەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا دۆخی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ بەغدا و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێ دەکرێت، هەروەها پرسێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتیە لە تاوتوێکردنی پەیوەندیی نێوان یەکێتی و لایەنەکانی دیکەی هەرێم".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیار بووە لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا تاوتوێی دۆخی ناوخۆی یەکێتی بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەو کێشانەی لە ئارادایە تەوەری کۆبوونەوەکە گۆڕا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و ئەو کێشانەی کە بوونی هەیە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان