تەندروستی
گرنگترین ئەو هەڵە باوانەی ژن و مێرد دوای سێكس دەیكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
1-خەوتن: هەندێك لە ژن و مێردەكان بەتایبەتی پیاوان دوای تەواوكردنی كارەكە دەخەون و ئەمەیش نیگەرانی بەرامبەری لێدەكەوێتەوە، لەكاتێكدا ژنەكانیان پێویستیان بەوەیە دوای ئەوە زیاتر خۆشەویستیان بۆ دەرببڕدرێت.
2- لەبەركردنەوەی جل: زۆربەی ژن و مێردەكان دوای تەوابوونی سێكس یەكسەر جلەكانیان لەبەردەكەنەوە، لەكاتێكدا پێویستە بۆ ماوەیەكی زیاتر بەبێ جل لەگەڵ یەكتردا بمێننەوە.
3-خۆشۆردن: یەكێكی تر لەو هەڵەباوانەی ژن و مێردەكان دەیكەن، خۆشۆردنە دوای سێكس لەكاتێكدا دەكرێت ئەو كارە تۆزێك دوابخرێت و كاتی مانەوەی هاوسەرەكان زیاتر بكرێت.
4- تەلەفۆن و خوێندنەوە: هەندێك لە ژن و مێردەكان دوای سێكس پەیوەندی بە هاورێ و هاوكارەكانیانەوە دەكەن یان دەست دەكەن بە خوێندنەوە، كە ئەو كاتە بۆ ئەو كارانە گونجاو نیە، لەبەرئەوەی بەرامبەرەكەی پێویستی بە بردنەسەری كاتێكی زۆرترە لەگەڵیدا.
ئەوانەی هیچ كارێكی تر پێویستناكات دوای تەواوكردنی پەیوەندی سێكسی بكرێت و باشترین رێنمایش مانەوەی ژن و مێردەكانە بۆ كاتێكی زیاتر لەگەڵ یەكتر، یان خۆیان بشۆن پێكەوە و دواتر پێكەوە بخەون.