کوردستانی

قائیمقامی سلێمانی هەواڵە خۆشەکەی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


قائیمقامی سلێمانی هەواڵە خۆشەکەی راگەیاند
مەودا میدیا-

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەئەنجامی پابەند بونی ھاوڵاتیان و بە ھەوڵ و دڵسۆزی ھەمووان توانیمان سەرکەوتوو بین لە بەرەنگاربوەنەوەی کۆرۆناو دوورخستنەوەی مەترسیەکان لە ھەرێمی کوردستان،  ئێستا دەتوانین بڵێین لە دۆخێکی تەندروستی جێگیرداین.

ئەمڕۆ دووشەممە 11 ئایاری 2020 لەگەڵ دەست پێکردنەوەی دەوامی فەرمانگە حکومییەکان ئاوات محەمەد, قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ فەرمانبەرانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبووەوە و رایگەیاند "تا ئێستا ھەنگاوی باشمان ناوە لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا مەترسیەکە لە ئارادایە وپێویستە پابەندی مەرج و رێنماییەکان بین و خۆمان بەدوور بگرین لە بەریەک کەتن و قەرەباڵغی بەتایبەت کە ئێستا دەوامی فەرمانگەکان دەستی پێکردووەتەوە و بازاڕو زۆربەی شوێنەکان کراونەتەوە،
ئاوات محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و فەرمانبەران و رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە فەرمانگە حکومیەکانی سلێمانی میکانیزمێکی نوێی خۆپارێزی گیراوەتەبەر".

قائیمقامی سلێمانی وتی "خۆشبەختانە حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و بەگشتی ھەرێمی کوردستان رووی لە کەمبوونەوە کردووە و زۆرینەی توشبوان چاک بوونەتەوە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە ھیچ مەترسیەک نەماوە ، ھێشتا مەترسی لە ئارادایە و پێویستە خۆمان بپارێزین تائەوکاتەی کۆرۆنا بەیەکجاری ماڵئاوایی دەکات ".

وتیشی "بەڕەچاوگرتنی ژیان و بژێوی كاسبكاران و ھاوڵاتیان له‌ژێر چاودێریدا رێگەیان بە کردنەوەی زۆرینەی شوێنەکان داوە و تا رادەیەک ژیان به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ ده‌ڕوات، بەڵام بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە سلێمانی بەردەوام دەبێت تائەوکاتەی مەترسیەکە بەتەواوی دەڕەوێتەوە، قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: بەھەوڵ و ماندوبونی ھەموان تا ئاستێکی باش توانراوە بەرەنگاری ڤایرۆسەکە ببینەوەو مەترسیەکە لە ھەرێمی کورستان دووربخەینەوە بۆ ئەمەش سوپاسی پابەندبونی ھاوڵاتیانی سلێمانی کرد بە بڕیارو رێوشێنەکانی خۆپارێزی و داواشی لێکردن تا کۆرۆنا تێدەپەڕێت پابەندی مەرج و رێنماییە تەندروستیەکان بن".
Qaiwan
Qaiwan