کوردستانی
کەسایەتییەکی دیاری سلێمانی خانوەکەی دەبەخشێتە هەژاران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ مەڵبەندی گشتیی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان بەهاوکاری کەسایەتی دیاری سلێمانی هاوکاریان گەیاندە 100 خێزانی کورتەباڵا.
عومەر جەبار ساڵح، سەرۆکى کۆمەڵەى کورتەباڵاکانى کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ رێکەوتی 11ی ئایاری 2020 وەک مەڵبەندی گشتیی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان بەهاوکاری کەسایەتی دیار و ناسراوی شاری سلێمانی بەڕێز (کاک وەستا ئەسعەد رەباتی )کە خانووەکەی فرۆشت بۆ هاوکاریکردنی هەژار و کەمدەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ ئەوەی بیکاتە خێر بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز هاوکاری گەیەندرایە 100 خێزانی کورتەباڵا بەبڕی 100 بۆ هەر خیزانێک".
ئاماژەی بەوەشکرد "داواکارین ئەو سەرمایەدارانەی تاوەکو ئێستا هاوکارییان نەگەیاندووە چاو لە کاک ئەسعەد بکەن و هاوکارییەکانیان بگەیەنە هەژاران".
سەبارەت بە مووچەی خاوەن پێداویستییەکان باسی لەوەکرد "پەیوەندیمان کردووە بە وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە، بەڵام وەڵامییان نەداوینەتەوە، بۆیە داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەکەمان پێش بخات بە تایبەت بۆ پێش جەژن".