تەندروستی

بۆنی ناخۆشی دەم لەناو ببە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆنی ناخۆشی دەم  لەناو ببە
مەودا میدیا-

بۆنی ناخۆشی دەم یەکێکە لەو کێشانەی هەندێک کەس با دەمێەوە دەنالێنێت،لای هەندێک کەس پەیوەندی بە جۆری خواردنەوە هەیە  ئەم دیاردەیە زیاتر لە لای رۆژوەوان دەردەکەوێت، کۆمەڵی هۆکار هەیە بۆ دروستبوونی بۆنی ناخۆشی و رزگاربوون لێ.
ھۆکارەکانی بۆن ناخۆشی دەم 

گوێ پێنەدانی ددانەکان و باش پاکنەکردنەوەیان، پاکنەکردنەوەی زمان لە بەکتریا نزیکەی جەندین جۆری بەکتریا لە ناو دەمدا هەیە.

چۆنیتی چارەسەرکردنی بۆن ناخۆشی ناودەم 
لەبەر ئەوەی ناو دەم لیکی تیدایە لە ناو لیکیشدا ئۆکسجین ھەیە ئۆکسجین ھۆیەکی باشە بۆ مانەوەو گەشەکردنی بەکتریا لەبەر ئەم ھۆیە دەبێتت .
-رۆژانە بڕێکی زۆر لە ئاوو شلە بخورێتەوە.
- جوینی سەوزەی نەعنا رۆژانە کە بۆن و تامێکی خۆش ئەدات بە دەم.
- شۆردن و پاکردنەوەی ناو دەم ڕۆژانە بە باشی ئەمانە ھەندێ لە چارەسەری کاتی بوون کە دەبیتە ھۆی نەھێشتنی بۆنی دەم بۆ ماوەیەک، بەڵام ئەمانە نابنە بۆی لەناو بردنی بەکتریا لێرەدا باس لە ھەندێ خۆراکی بەسود دەکەین کە دەبنە ھۆی لەناو بردنی بەکتریاو نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم .
- چای سەوز لەبەر ئەوەی چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژە بەکتریاکان ئەبیتە هۆی نەمانی بۆنی ناخۆشی دەم.
- دارچین بخۆ دەبێتھۆی لەناوبردنی زۆربەی ئەو بەکتریایانەی کە لە ناودەم دەژین -
- ژەمێک سەوزە و میوە بخۆ سەوزەو میوەھات بە تایبەت خواردنی سێوو کەرەوز زۆر باشە بۆ پاراستنی ناو دەم لە جۆرەکانی بەکتریاجوین و خواردنی ئەمانە وا ئەکات لیک لە ناو دەمدا زۆر بیت و ناو دەم وشک نەبێت.
-کاڵەک و شاتوو یارمەتیدەرە بۆ لە ناوبردنی بۆنی ناخۆشی دەم .
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد