راپۆرت

دوو حزب یەكدەگرنەوە... پێشتر جیابوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو حزب یەكدەگرنەوە... پێشتر جیابوونەوە
مەودا میدیا-

هەوڵێك هەیە بۆ رۆشتنەوەی ئارام قادر، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ ناو كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و بۆ ئەو مەبەستە دوو مەرجی هەیە، ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵیش دەڵێت، لە ئاستی سەركردایەتی قسە لەسەر ئەو بابەتە نەكراوە.

دڵشاد مەجید، كە لە ئێستادا نێوەندگیری لە نێوان عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و ئارام قادر، سەرۆكی هاوپەیمانی دەكات دەڵێت، هەردوولا رەزامەندیان نیشانداوە بۆ یەكگرتووە بە تایبەت ئارام قادر بۆ رۆشتنەوەی.

ئەو نوسیویەتی "مەرجی ئارام قادر تەنیا ئەوە بووە كۆمەڵ پاشگری ئیسلامی لێبكاتەوە چونكە لە كوردستان ئیسلامی سیاسی فەشەلی هێناوە، هەروەها دەسەڵاتی حزب نابێت لە هەشت ساڵ زیاتر بێت و دەبێت دەوری بێت".

دەشڵێت "لەگەڵ ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لەسەر ئەو پێشنیارانە قسەی كردووە و لە بارەی پاشگرە ئیسلامییەكەوە لەگەڵی بووە، بەڵام پێی باش بووە لە كۆنگرە قسەی لەسەر بكرێت، لەسەر دەسەڵاتی ناو كۆمەڵیش پێی باشبووە لە كۆنگرە قسەی لەسەر بكرێت".

لای خۆیەوە شوان رابەر، ئەندامی سەركردایەكی كۆمەڵی ئیسلامی بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا بە رەسمی لە سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی باس لە گەڕانەوەی كاك ئارام نەكراوە بۆ ناو ریزەكانی كۆمەڵی ئیسلامی".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێستا هیچ شتێك لە ئارادانیە لەو بارەوە".

پێشتر ئارام قادر، كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی بوو لە ناو ئەو حزبە جیابووەوە و لەگەڵ بەرهەم ساڵح، هاوپەیمانی نیشتمانییان دروستكرد و لە ئێستاشدا سەرۆكی هاوپەیمانییە، بەڵام توشی كێشەی ناوخۆیی بونەتەوە.

هاوپەیمانی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایاری ساڵی 2018 كە ئەوكات بەرهەم ساڵح سەرۆكایەتی دەكرد سێ كورسی پەرلەمانی عیراقیان دەستهێناو دواتر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە مانگی ئەیلولی 2018 كرا بەشدارییان نەكرد.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان