تەکنەلۆژیا
فەیسبووک بەرنامەیەکی نوێ کارا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمپانیانی فەیسبووک بەرنامەیەکی نوێی راگەیاند بەناوی "ماسنجەر رومز" کە ئەمەش بۆ ئاسانکردنی پەیوەندیی بە کۆمەڵە لە رێگەی ماسنجەرەوە کە لە ئێستادا بەهۆی کەرەنتینە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو جۆرە پەیوەندییە زۆر بووە.
مارک زوکەربێرک، خاوەنی کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاندووە "بەهۆی مانەوەمان لە ماڵەوە و لە کەرەنتینەدا پێویستمان بە شێوازێکی پەیوەندی نوێیە، کە ئاسان بێت و روونبێت".
ئاماژەوەی بەوەشکردووە "لەم بەرنامە نوێیەدا گرنگی زیاتر بە چالاکییە کۆمەڵاتییەکان دەدەین، هەروەها لەم بەرنامە نوێیەدا 50 کەس دەتوانن پەیوەندی ڤیدیۆی ئەنجام بدەن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە ئێستادا ئەو خزمەتگوزاریە لە بەشێک لە وڵاتان کەوتووەتە کار و بەم نزیکانەش تەواوی جیهان دەگرێتەوە، هەروەها بڕیاریەشە لەدوای ئەمە هەمان خزمەتگوزری بۆ ئینستاگرامیش زیاد بکەین".